لە تەواوی عێراق کارەبای نیشتمانیی کوژایەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025، لە تەواوی عێراق و شاری کەرکوک کارەبای نیشتمانیی کوژایەوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کارەبا لە تەواوی عێراق پچڕاوە، سیستمی کارەبای ناوەڕاست و باشووری عێراق تێکچووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییە لە سیستەمی گواستنەوە.

هەروەها محەمەد نوری عەبد رەبە، سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزە لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لە فەیسبووک رایگەیاند، "کوژانەوەی تەواوەتی سیستمی کارەبا لە عێراق بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا".

تاوەکوو ئێستا وەزارەتی کارەبای عێراق روونکردنەوەی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.


PM:05:33:11/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت