هەواڵگری عێراق: حەوت تیرۆریستی داواکراومان دەستگیر کرد
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی عێراق رایگەیاند، حەوت "تیرۆریست"یان لە چەند پارێزگایەک دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 8ـی 2025، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و دوای دانانی بۆسە، توانیویانە چەندین ئۆپراسیۆن لە پارێزگا جیاکانی وڵات ئەنجامبدەن و حەوت "تیرۆریست" دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر حەوت تیرۆریستەکە بەگوێرەی بڕگەی یەک لە ماددەی چواری یاسای تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و لە ئێستادا تۆمەتباران بەگوێرەی رێکارە یاساییە کارپێکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆپراسیۆنەکان لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد، لەلایەن فیرقەکانی هەواڵگریی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییە ناوخۆییەکان ئەنجامدراون.
AM:08:52:11/08/2025
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت