كۆمسیۆن 68 كاندیدی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن دوورخسته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بێبه‌ش بكات كه به‌شێكیان پێشتر به تاوانی كوشتن، به‌رتیل و ساخته‌كاری تێوه‌گلاون.
به‌گوێره‌ی نوسراوه فه‌رمیه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیاره‌كه دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی "بونی تۆماری تاوان له دژی ئه‌و كاندیدانه په‌یوه‌ست به كوشتن، به‌رتیل، ساخته‌كاری، جگه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی" ده‌رچووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی 68 كاندید له كێبڕكێكه.
بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره 11ی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، 31 ھاوپه‌یمانی و 38 حیزب و 79 كاندیدی تاك و پێكھاته‌كان به‌شدار ده‌بن.
PM:11:49:10/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت