شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ محەمەد حەلبوسی: چۆن دەڵێیت من نەجمەدین کەریمم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دوورخستووەتەوە


وێستگەنیوز-

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تووندی وەڵامی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە.


شاخەوان عەبدوڵڵا نووسیویەتی، "دوێنێ لە شاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکان محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کەئەو نەجمەدین کەریمی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دوورخستووەتەوە، هەرچەندە خوا لێخوشبوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو، بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە و دەڵێم، جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بوویت و سەرۆکی حزبیش بوویت نەتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دوورخرایتەوە، چۆن دەڵێ من نەجمەدین کەریمم لاداوە لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبوو پارێزگار بوو جەنابت ئاوارە بوویت لەدهۆک و تەنها ئەندام پەرلەمانێک بوویت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارم لەو شارەی کە بەخوێنی پێشمەرگەو هێزکانی تر پارێزراو هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش کاتێکی خۆش بەسەربەریت، وەڵامی تریشم دەبێت بۆ وتەکانی دیکەت".


PM:09:14:09/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو