کۆمسیۆنی عێراق: هەر کورسییەکی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە 100 هەزار دەنگ دەبێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 9ی ئابی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ کاندید و هاوپەیمان و پارتەکان کرد.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "هەر کورسییەکی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە 100 هەزار دەنگ دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "38 پارتی سیاسی هەیە و 854 کەس خۆیان کاندید کردووە، هەروەها 76 کاندیدی تاک و سەربەخۆن".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی جستەڕوو، "ژمارە 256 وەلانرا بەهۆی هەستیاری کۆمەڵگەی عێراقی بەو ژمارەیە".

هەروەها کۆمسیۆنی عێراق جەختی لەوەکردەوە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و دواناخرێت.

بەپێی تیروپشکی کۆمسیۆنی عێراق بێت هەر یەک لە حزبە کوردییەکان ژمارەیەکیان پێدراوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 275.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 222.
- نەوەی نوێ ژمارە 288.
- بەرەی گەل ژمارە 261.
-یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ژمارە 278.
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارە 285.
- رەوتی هەڵوێست ژمارە 225.
- سۆسیال دیموکراتی کوردستان 216.


PM:08:31:09/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو