كۆمسیۆن: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6 تیروپشك بۆ پێدانی ژماره به لیست و ھاوپه‌یمانی و كاندیدان ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه كاتژمێر 6ی ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژماره‌ی ھاوپه‌یمانی و لیست و كاندیدانی تاك بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تیروپشك بۆ ژماره‌ی ھاوپه‌یمانی و لیست و كاندیدانی تاك بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات، كه بڕیاره ئه‌مساڵ ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه بچێت".
وتیشی: "كاتژمێر 6ی ئێواره له هۆتێلی مه‌نسور میلیا تیروپشك بۆ ژماره‌ی ھاوپه‌یمانی و لیست و كاندیدانی تاك ئه‌نجام ده‌درێت".
وته‌بێژی كۆمسیۆن داواشی له ھاوپه‌یمانی و حیزب و كاندیدانی تاك و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رۆژنامه‌نووسانیش كرد له كات و شوێنی دیاریكراو ئاماده بن.
بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره 11ی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، 31 ھاوپه‌یمانی و 38 حیزب و 79 كاندیدی تاك و پێكھاته‌كان به‌شدار ده‌بن.
PM:02:07:09/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت