سبه‌ینی حكومه‌تی عێراق بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات و تیایدا بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم بدات، تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌وت و داهاتی ناوخۆی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا (1 هه‌فته) ماوه‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر درێژبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ دیاریكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم دیاری بكه‌ن و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت.
بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی چله‌ی ئیمام حسێن و پشووه‌وه.
پێشتر رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه نه‌وتی راده‌ست كردووه، نه 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی وه‌ك پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه.
PM:12:54:09/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت