ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەنگی واژۆی بەرپرسان و فەرمانبەرانی دیاریی کرد
وێستگەنیوز_
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، رەنگی ئەو پێنووسانەی دیاری کردووە کە دەبێت بەرپرسانی باڵا و فەرمانبەرانی حکومەت بۆ واژۆکردنی نووسراوە فەرمییەکان بەکاریبهێنن.
بەگوێرەی نووسراوێک کە رۆژی 29ـی 7ـی 2025 دەرچووە و لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، حەمید نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، فەرمانەکەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت، پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە.
رەنگەکان بەگوێرەی پلە و پۆستی بەرپرسان بەم شێوەیە دابەش کراون:
یەکەم: رەنگی سووری تۆخ تەرخانکراوە بۆ واژۆی هەر یەک لە: سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی.
دووەم: رەنگی سووری کاڵ؛ بۆ واژۆی: جێگرانی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان، وەزیر و ئەوانەی بە پلەی وەزیران، پارێزگارەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنەکان.
سێیەم: رەنگی سەوز؛ بۆ واژۆی: بریکارانی وەزارەتەکان و ئەوانەی بە پلەی بریکارن، خاوەن پلە تایبەتەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆکی دەستەکان، سەرۆکی یەکێتی، سەندیکا و رێکخراوە ناحکومییەکان.
چوارەم: رەنگی رەش؛ تەنیا بۆ واژۆکردنی: پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان (بەگوێرەی یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2015) و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن.
پێنجەم: رەنگی شین؛ بۆ واژۆی: سەرجەم فەرمانبەران، لە پلەی یاریدەدەری بەڕێوەبەرەوە بۆ خوارەوە.
PM:12:41:07/08/2025
ئهم بابهته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت