حەنان فەتلاوی: کێشەی هەرێم بە سەرۆک وەزیران چارەسەر نابێت؛ نەوتی ئێوە بۆ خۆتان و نەوتی ئێمەش بۆ خۆمان
وێستگەنیوز_
حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە تاکە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هاوکێشەی 'نەوتی خۆمان بۆ خۆمان و نەوتی خۆتان بۆ خۆتان'ـە. بەو واتایەی هەرێم سەربەخۆیانە بتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت و هیچ پارەیەکیش لە بەغداوە وەرنەگرێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا، حەنان فەتلاوی کە هاوکات سەرۆکی حیزبی ئیرادە'ـیە، پێشنیارێک بۆ چارەسەری ڕیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو؛ و پێیوایە کێشەکە پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە خودی سیستەمەکەوە و پێشنیازی جیاکردنەوەی تەواوەتیی دارایی دەکات.
فەتلاوی دەڵێت، "کێشەی کورد نە سوودانی، نە مالیکی، نە عادل عەبدولمەهدی، نە کازمی و نە عەبادی ناتوانن چارەسەری بکەن. تەنانەت ئەگەر هەر کەسێکی دیکەش ببێتە سەرۆک وەزیران، ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، چونکە کێشەکە هەرگیز چارەسەر نابێت."
"کێشەکە بەم جۆرە هەر بەردەوامییان دەبێت، بە بڕوای من، چارەسەر ئەوەیە کە ئازا بین و ڕێککەوتنێکی ڕوون و ڕاشکاوانەیان لەگەڵ بکەین. برایان، ئێوە عێراقین و ئێمە دەتانپارێزین و هاوبەشن لە هەموو دامەزراوە فیدراڵییەکان، بەڵام پارەی ئێوە بۆ خۆتان و پارەی ئێمەش بۆ خۆمان. نەوتی ئێوە بۆ خۆتان و نەوتی ئێمەش بۆ خۆمان." حەنان فەتلاوی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، باشترین چارەسەر ئەوەیە، "نەوتەکەتان ببەن، مووچە و پڕۆژەکانتان لەسەر خۆتان بێت، ئێمەش وەک 15 پارێزگاکەی دیکە، نەوت و داهات و باج و ڕسوماتمان بۆ خۆمان بەکاردەهێنین."
AM:10:27:07/08/2025
ئهم بابهته 1772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت