د. بڕیار رەشید: ئەمڕۆ نییەت هەبوو هەندێک یاسا بهێنرێتە دانیشتی پەرلەمانەوە کە ئایندەی عێراق و هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆکاری بەشداری نەکردنیان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد و کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە، دواتر بڕیاردرا هەر پەرلەمانتارێک کە ئامادەنەبووە بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەی ببڕدرێت، لەوبارەیەوە د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە پەرلەمان بووم، بەڵام بەشداری دانیشتنەکەم نەکرد و توانیمان رێگربین لە ئەنجامدانی دانیشتنەکە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەشداریم نەکرد لە دانیشتنی ئەمڕۆ، چونکە زانیاریمان پێ گەشت کە نییەت هەیە هەندێک یاسا بهێننە ناو دانیشتنەکەوە کە ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە".
باسی لەوەشکرد، "وێڕای ئامادەبوونم لە ناو پەرلەمان لەگەڵ هاوڕێکانم، بەڵام ئامادە نەبووم بڕۆمە ناو دانیشتنەکەوە و بەم بەشداری نەکردنەشمان وامان کرد کە دانیشتنەکە ئەنجام نەدرێت و نیسابی یاسای دروست نەبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە".
PM:07:16:02/08/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت