ماوەی پڕکردنەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق ماوەی پڕکردنەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی درێژکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، نوێکردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەشێوەی ئەلیکترۆنی تاوەکو 25ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، چونکە ئەمە دواوادەیە ماوەکەی درێژناکرێتەوە و ئەپەکە دادەخرێت.


PM:06:33:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو