پەرلەمانتارانی عێراق سزادەدرێن
وێستگەنیوز-
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پەرلەمانتارانەی کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نەکردووە سزادەدرێن.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر نۆ پرۆژە یاسا کۆبووەوە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، داوای کرد ناوی ئەو کەسانە بڵاو بکرێتەوە کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پەرلەمانتارانەی کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نەکردووە، هەوڵ دەدەین بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان ببڕین".
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق قەدەغەکردنی خۆپیشاندانی درەنگانی شەو بوو.
PM:04:59:02/08/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت