حەیدەر عەبادی: کێشەكانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر نەكرێن قەیرانی مووچە سەرهەڵدەداتەوە
وێستگەنیوز_
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەبارەی ئەگەری دووبارەبونەوەی قەیرانی مووچە لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاندووە: ئەگەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر نەکرێن، قەیرانەکە بەردەوام دەبێت.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز، حەیدەر عەبادی دەڵێت، حکومەتی فیدراڵی پێشتر مووچەی دوو مانگی داوە، بەڵام پابەندنەبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی بۆ بەغدا، رەنگە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی مووچە لە هەر ساتێکدا، ئەگەر ئەو رێککەوتنە داراییانەی لە نێوان هەردوولا ئەنجامدراون جێبەجێ نەکرێن.
هەروەها لەبارەی دواین پێشهاتەكانی ناوچەكەوە پێی وایە، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی نەهاتووەو دەکرێت لە هەر ساتێکدا سەرهەڵبداتەوە.
هاوکات، "هیچ مەترسییەک لەسەر عێراق نییە ئەگەر روبەڕوبونەوە لە نێوانیان رووبدات، گەورەترین مەترسی بۆ سەر عێراق رەنگە لە بەرەی سووریاوە بێت، ئەوەی لە سووریا روودەدات بۆ عێراق؛ لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل مەترسیدارترە، بەهۆی ئەگەری گەڕانەوەی تیرۆر".
AM:08:37:31/07/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت