دەستەی دەستپاکی عێراق: عێراق بووە ئەندام کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی


وێستگەنیوز-

دەستەی دەستپاکیی عێراق بە ئەندامبوونی عێراقی لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تەموزی 2025، دەستەی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، "بە نوێنەرایەتیی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دوای واژۆکردنی داواکاریی ئەندامبوون و ناردنی بۆ کۆمەڵەکە، کۆماری عێراق بووە ئەندامی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی".

ئاماژە بەوەکراوە، "کۆمەڵەکە پێشوازیی لە ئەندامبوونی عێراق کردووە و داوای کردووە، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەکە بکرێت، بۆ تاوتوێکردنی پێویستی و پێشنیازەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق".

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، لە ساڵی 2006 دامەزراوە و تایبەتە بە یارمەتیدانی ئاژانس و دەستەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سەرانسەری جیهان، بۆ چەسپاندنی دەستپاکی و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، کۆمەڵەکە لە 180 ئەندام پێکدێت، کە 16یان وڵاتی عەرەبین.


PM:07:45:29/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو