نووسینگه‌كه‌ی: مالیكی جه‌ڵده لێی نه‌داوه و بۆ پشكنینی ئاسایی چووه‌ته نه‌خۆشخانه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له میدیاكان بڵاویانكرده‌وه كه نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، جه‌ڵده لێی داوه، نووسینگه‌ی ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له ڕاستییه‌وه، ته‌نها بۆ پشكنینی ته‌ندروستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له چوارچێوه‌ی پشكنینی ته‌ندروستی ئاسایی له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لبیتار پشكنینی پزیشكی ڕۆتینی بۆ كراوه.
نووسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "پشكنینه‌كان به‌شێكن له چاودێری ئاسایی پزیشكی".
هاوكات سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "مالیكی باری ته‌ندروستی باشه".
PM:01:46:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت