سودانی: هیچ پاساوێك بۆ هێزه‌كانی توركیا نه‌ماوه و ده‌بێت خاكی عێراق به‌جێبهێڵن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه دوای رێككه‌وتنی ئاشتی، هیچ پاساوێك بۆ هێزه‌كانی توركیا نه‌ماوه و ده‌بێت خاكی عێراق به‌جێبهێڵن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس وتی: "پێشوازیمان له ڕێككه‌وتنی ئاشتی نێوان حكومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كرد. ئێستا هیچ پاساوێك بۆ هێزه‌كانی توركیا نییه و ده‌بێت خاكی عێراق به‌جێبهێڵن".
وتیشی: "په‌یوه‌ندی ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و هه‌وڵی هاوبه‌شمان هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه ئابوورییه‌كان، له پێشه‌نگی ئه‌وانه‌شدا رێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سودانی باسی له‌وه كرد كه "هه‌ڵبژاردن رووداوێكی دیموكراسی گرنگه كه خواستی گه‌لی عێراق بۆ پابه‌ندبوون به پرۆسه‌ی دیموكراسی و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ڕه‌وتی سه‌دریشه‌وه به‌هۆی رۆڵی كارای له پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ببێته هاوبه‌شێك له به‌دیهێنانی چاكسازیدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان (لیسته‌كه‌ی) ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو ته‌ركیز ده‌خاته‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت و رێبازه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه و چاكسازییه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا.
AM:10:35:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت