سودانی: له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كان لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێكهێناوه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه زیاتر له 29 هه‌وڵ بۆ ئاراسته‌كردنی درۆن له‌ناو عێراقه‌وه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "هه‌وڵمانداوه عێراق به‌دوور بگرین له جه‌نگ و ململانێی ناوچه‌كه".
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژاسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، تارانیش به هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆ ته‌لئه‌بیب وه‌ڵامی دایه‌وه، گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق هه‌وڵیاندا به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌و بنكانه‌ی عێراق كه سه‌ربازانی ئه‌مریكایان تێدایه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه زیاتر له 29 هه‌وڵی ته‌قاندن و ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و درۆن له‌ناو عێراقه‌وه پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
سودانی وتی: "ئێمه ده‌زانین كه حكومه‌تی (ئیسرائیل) سیاسه‌تێكی هه‌بوو - ئێستاش به‌رده‌وامه- بۆ فراوانكردنی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه كارمانده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك نه‌ده‌ین به هیچ لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بكاته ئامانج".
وتیشی: "رێگه ناده‌ین هیچ لایه‌ن و كه‌سێك خاكی عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هانی سه‌ركرده‌كانی ئێرانیشی داوه تا "بوار بۆ دیالۆگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه‌كان بره‌خسێنن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌بوونی سه‌قامگیری له وڵات‌دا هیچ پاساوێك بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت نامێنێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده ئامانج. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی-یان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرد، سودانی ئه‌و هێرشانه‌ی به "كرده‌وه‌ی تیرۆریستی" ناوبرد و رایگه‌یاند كه "حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كارده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان و لێپرسینه‌وه‌یان".
وتیشی: "له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كان لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه".
سودانی باسی له‌وه‌شكرد كه "سوریایه‌كی یه‌كگرتوومان ده‌وێت و دژی بوونی هه‌ر هێزێكی بیانین له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی".
روونیشیكرده‌وه كه "داعش به روونی و به ئاشكرا له نێو سوریادا بوونی هه‌یه. دوژمنی ئێمه و سوریایه و هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه".
راشیگه‌یاند كه "داعش سودی له ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه وه‌رگرتووه و رێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌كه‌كانی رژێمی پێشووی سوریای ده‌ست كه‌وتووه".
AM:09:46:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت