مه‌شهه‌دانی و جێگره‌كانی كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا سبه‌ینێ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2025، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و جێگره‌كانی، موحسین مه‌نده‌لاوی و شاخه‌وان عه‌بدوڵا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "گرنگ و نائاسایی"یان ئه‌نجامدا، بۆ تاوتوێكردنی كاروباری دانیشتنی پێشوو و پێداچوونه‌وه به‌و رووداوانه‌ی كه روویان دا.
نووسینگه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هاوبه‌ش به پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و دڵنیابوون له به‌رده‌وامیی كاره‌كانی په‌رله‌مان به پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای وردبینییه‌كی قووڵ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا سبه‌ی چوارشه‌ممه، دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت، بۆ ته‌واوكردنی كارنامه و درێژه‌دان به‌و ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنه‌ی كه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه دیاریكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌لی عێراقدا بگونجێت و پایه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی به‌هێزتر بكات".
مه‌شهه‌دانی جه‌ختی له "گرنگی پابه‌ندبوون به ڕێكاره یاساییه‌كان و ئه‌دای به‌رپرسیارانه‌ی په‌رله‌مانی" كرده‌وه و داوای له هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد "ئاماده‌بن و به‌شداری چالاكانه له دانیشتنی داهاتوودا بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه و گه‌یشتن به ئامانجه نیشتمانییه‌كانی".
هاوكات كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان بڵاوكرایه‌وه كه بڕیاره كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پرۆژه‌یاسا بدرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ چوار پرۆژه‌یاسا و هه‌مواری یاسا بكرێت.
PM:06:44:15/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت