گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێڕاق بۆ ئێران ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەموزی 2025، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە 15ی تەموز گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران دەستپێدەکاتەوە، دوای ئه‌وه‌ی لە ماوەی رابردوودا به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌کانەوە گه‌شته‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرابوون".
ئاماژە بەوەکراوە، "له قۆناغی یه‌كه‌مدا له هه‌فته‌یه‌كدا چوار گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت كه رۆژانی سێشه‌ممه و شه‌ممه گه‌شتێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و رۆژانی چوارشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌جه‌فه‌وه ده‌بێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەسەر بنەمای دانانی ئەو مەرج و رێنماییانەیە کە رێگە بە گەڕانەوەی هاتووچۆی ئاسمانی دەدات بە شێوەیەکی سەلامەت".
PM:05:37:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت