پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات خشتەکانی بودجە بنێرێت
وێستگەنیوز-
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە لەبارەی ناردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان.
ئەمڕۆ شەممە 12ی تەموزی 2025، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و داوا لە وەزیری دارایی دەکات پەلە بکرێت لە ناردنی خشتەکانی بودجەی 2025 بۆ پەرلەمان تا پەسەند بکرێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، رێگە بە خەرجکردنی پارە بدرێت بۆ پێویستییەکانی دامودەزگا حکومییەکان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (77/دووەم) لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025، دەبوو پێش کۆتاییهاتنی ساڵی رابردوو، خشتەکانی بودجە بنێردرایە بۆ پەرلەمان.
PM:06:35:12/07/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت