لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کۆکرایەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد کە واژۆی پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە تایبەت بە دۆخی ئێستای مووچەخۆرانی هەرێم تاوەکو بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقەوە.
لەئێستادا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "داوام لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم واژۆی 61 پەرلەمانتارمان کۆکردووەتەوە لە کاتێکدا پێویستی بە واژۆی 50 پەرلەمانتارە، بۆ ئەوەی ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان".
PM:05:07:12/07/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت