"رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات"


وێستگەنیوز-

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بدات.


بەپێی ئەو زانیارییانە بێت میدیاکانی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە قۆناغی کۆتاییدان و نزیکبوونەتەوە لە گەیشتن بە رەشنووسی رێککەوتنێکی نوێ.

‎لەبارەی رێککەوتنەکەوە ئاماژە بەوەدراوە، رێککەوتنەکە هەناردەکردنەوەی نەوت، داهاتەکان و بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت.

‎ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارە رۆژی سێشەممە 8ی تەموزی 2025، رەشنووسی رێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەند بکرێت و دواتر بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.


PM:09:56:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت