محەمەد شیاع سودانی: ئێمە بەردەوامین لەسەر رێگەی چاکسازی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 5ی تەموزی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی 10ی موحەرەم وتارێکی پێشکەشکرد.
محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، "شەهید بوونی ئیمام حوسێن و هاوەڵانی (سەلامی خوایان لێ بێت) ئاڕاستەی مێژووی گۆڕی و بوو بە پێوەرێک بۆ جیاکردنەوەی حەقیقەت لە تاریکی ناڕاست".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەردەوام بووین لە بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بناغەیەکی پتەو و بەهێزکردنی پێگەی عێراق لەنێو وڵاتاندا".
سودانی وتی، "سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی چەواشەکاری و زانیاری هەڵە کە کاری حکومەتیان کردە ئامانج، ئێمە بەردەوام بووین لەسەر رێگەی چاکسازی و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان".
وتیشی، "ئەمڕۆ گەلانی عەرەبی و ئیسلامی ئێمە زۆر پێویستیان بە گردبوونەوە لە دەوری ناوی حسێن و قوربانیدانەکانی هەیە بۆ یەکخستنی وتار و لابردنی ئەو نادادپەروەری و دەستدرێژییەی، کە هێزەکانی دڕندەیی دژی گەلەکەمان لە غەززە و لوبنان ئەنجامی دەدات و لە دەستدرێژێکانیدا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی وتارەکەیدا باسی لەوەکرد، "خاکی عێراق شەرەفمەند بوو ئەوەی کە تەرمی حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) لە خاکەکەیدا لەخۆ بگرێت و لەو بەروارەشەوە حوسێنییە ئازاکانی عێراق ئەرکی بیرهێنانەوەی داستانی نەمری حوسێنییان بۆ خەڵک لەئەستۆ گرتووە".
PM:05:51:05/07/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت