سه‌رۆك كۆمار: رۆژانه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه رۆژانه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێت، ده‌شڵێت: "چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه پێویستی به ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازه".
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی رادیۆی نیشتمانی ئیسپانیا وتی: "رۆژانه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان، به دیاریكراویش ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داهات و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه هه‌یه".
وتیشی: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان، پێویسته پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت".
له به‌شێكیتری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا، سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی بڕیاریانداوه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پرسه‌كانی تر.
د. له‌تیف ره‌شید راشیگه‌یاند كه "هیوادارین ئاگربه‌ستی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت و ببێته ئاگربه‌ستێكی ههمیششه و هێرشی زیاتر روونه‌دات، به‌ڵام بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕۆژانه به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامدا زیانی گیانی لێده‌كه‌وێته‌وه".
PM:07:43:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت