ڕوانگەی عێڕاقی سەوز: زۆرترین ڕێژەی بەفیڕۆدانی ئاوی ڕۆژانە لای عێراقییەکانە
وێستگەنیوز_
ڕوانگەی عێراقی سەوز دەڵێت، ڕێژەی بەفیڕۆدان و بەکارهێنانی ئاوی ڕۆژانە لای عێراقییەکان لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهانیدا بەرزترینە.
ئەمرۆ چوارشەممە، 2ـی 7ـی 2025، ڕوانگەی عێراقی سەوز لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی عێراقی ڕۆژانە 400 لیتر ئاو بەکاردەهێنێت، ئەمەش زۆرترین بەکارهێنانە لە جیهاندا."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هاوڵاتیانی عێراقی داهێنەرن لە شێوازەکانیان بۆ بەفیڕۆدانی ئاو، هەر لە شۆردنی شەقام و باڵەخانەکانەوە دەست پێ دەکات، تاوەکو ئاودانی باخچەی ناوماڵ و دەرەوە و شۆردنی ئۆتۆمبێل و شێوازەکانی دیکەی بەفیڕۆدان، بەبێ ئەوەی لایەنی بەرپرسیار بە وەڵام بێن بۆ چارەکردنی ئەم دۆخە."
هەروەها داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەرانبەر بەو کەسانە دەکات کە ئەم سامانە بەفیڕۆ دەدەن، بەتایبەتی کە عێراق بەدەست قەیرانێکی سەختی ئاوەوە گیرۆدەیە و بووەتە هۆی وشکەساڵی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
PM:12:58:02/07/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت