میدیا عێراقییه‌كان: دادوه‌ره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان گه‌ڕانه‌وه دادگای فیدراڵی
وێستگه‌نیوز-
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه دوای گۆڕینی سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی، دادوه‌ره ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه دادگاكه و ده‌ستله‌كارێكشانه‌وه‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2025 ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم و ماڵپه‌ڕی مه‌دا له زاری سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویانكرده‌وه كه دوای ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێی دادگای فیدڕاڵی، شه‌ش دادوه‌ره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی، جگه له سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی خۆیان كشانده‌وه و به فه‌رمی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركی دادوه‌ری خۆیان.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "دوای ئه‌وه‌ی جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به هۆكاری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی خانه‌نشینی كرا و دادوه‌ر مونزیر ئیبراهیم حسێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگا ڕا‌سپێردرا، دادوه‌ره‌كان بڕیاریاندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان بكشێننه‌وه و ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه".
دادگای باڵای فیدراڵی تووشی قه‌یرانی ناوخۆیی بووبوو، له‌ماوه‌كانی دواییدا به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نۆ له ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كه شه‌ش دادوه‌ر و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ بوون، دادگاكه تووشی قه‌یران بوو.
دواتر دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی به‌هۆكاری ته‌ندروستی خانه‌نشین كرا و دادوه‌ر مونزیر ئیبراهیم حسێن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه كاندیدكرا و ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌ركرد.
PM:09:00:30/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت