سه‌رۆك كۆمار: عێراق چاوی له‌پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری
وێستگه‌نیوز-
له‌میانه‌ی ووته‌كه‌ی له كۆنفرانسی دارایی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ئیسپانیا، سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند كه "عێراق چاوی له‌پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری".
د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی به‌شداریكردنیدا له چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دارایی بۆ گه‌شه‌پێدان له شاری سێڤیلیای ئیسپانیا ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌م كۆنفرانسه له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت چونكه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان جه‌نگ و ململانێ و قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆوه ده‌بینن به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م قه‌یرانانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه و پلانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ك ده‌خات به‌تایبه‌تی له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوودا".
وتیشی: "عێراق به‌په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م كۆنفرانسه گرنگه و پشتیوانی توندی ده‌كات، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی ئابووری كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی جیهان ده‌بێت".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ووته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره :
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
خوشكان برایانی به‌ڕێزان
سڵاوی خوداتان لێ بێت
سه‌ره‌تا سوپاسی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش ده‌كه‌م بۆ بانگهێشتی میهره‌بانانه‌ی بۆ به‌شداریكردنمان له‌م كۆنفرانسه گرنگه‌دا.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به‌ڕێز پێدرۆ سانچێز ده‌كه‌م بۆ میوانداریكردنی ئه‌م كۆنفرانسه له‌وڵاته‌كه‌ی و هه‌وڵه دڵسۆزه‌كانی ئیسپانیا بۆ سه‌رخستنی .
خوشكان برایانی به‌ڕێزان..
ئه‌م كۆنفرانسه له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان دوچاری جه‌نگ و ململانێ و قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م قه‌یرانانه له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و په‌كخستنی پلانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتودا، كه چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌خوازێت بۆ كۆتاییهێنان به ململانێ و جه‌نگه‌كانی ئێستا، وه‌ك بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ پێشخستن و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
عێراق به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆنفرانسه گرنگه ده‌كات و به‌توندی پاڵپشتی ده‌كات، له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی له به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی ئابووری، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی جیهان به گشتی ده‌بێت و یه‌كگرتنی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی كه‌لێنی نێوان زۆرترین و كه‌مترین وڵاتانی پێشكه‌وتوو، كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌موو سه‌رانسه‌ری جیهانی گرته‌وه، هه‌ر چه‌ند زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاته لاوازه‌كان له‌ڕوی ئابووریه‌وه دروستكردوه.
پێمان وایه گه‌یشتن به‌و ئامانجانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت پێش ته‌واوكردنی ئه‌م ئه‌ركانه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ئه‌نجام بدرێت، دواتریش بچێته قۆناغی پاڵپشتیكردنی كه‌مترین پێشكه‌وتووترین و هه‌ژارترین وڵاتان له‌ڕێگه‌ی بانكی گه‌شه‌پێدانی فره‌لایه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی زانیاری بۆ ووڵاته هه‌ژاره‌كان، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه به‌رچاوه‌ی ئاستی داهات له نێوان وڵاتانی جیهاندا هه‌یه.
له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕژێمه دیكتاتۆرییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان په‌یڕه‌وییان كردوه، عێراق زیاتر له نیو سه‌ده ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه، له‌وانه جه‌نگی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، گه‌مارۆی ئابووری و سیاسه‌تی ئابووریی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ پلان كه له‌سه‌ر بنه‌مای كرده‌وه و كاردانه‌وه و پێداویستییه سه‌رهه‌ڵداوه‌كان دامه‌زراوه ، ئه‌م سیاسه‌تانه بوونه هۆی واقیعێكی ئابووری دواكه‌وتوو و دواكه‌وتنی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و بێكاری و هه‌ژاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و بچوو كبوونه‌وه‌ی چینی ناوه‌ڕاست و دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه بۆ دوو چین، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار.
دوای ڕزگاربوون له‌ڕژێمه تۆتالیتارییه‌كان و په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوورێكی مۆدێرن، كه‌لایه‌نی ئابوورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پلاندانان، ئابوورییه‌كی ئازاد، كراوه‌یی به‌ڕووی ئابوورییه‌كانی جیهانی دامه‌زراندراوه و هاوبه‌شی ئابووریی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، عێراق ده‌ستیكرد به‌داڕشتنی پلانی گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌سه‌ندنی هاوته‌ریبی سێكته‌ری جۆراوجۆر، دوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كان واقیعێكی ئابووری دواكه‌وتوو و له‌ت و په‌تی به‌جێهێشت، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سیستمی سیاسی نوێ، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی، تیرۆری ڕێكخراو، ئۆپۆزسیۆنێكی سیستماتیك به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسانی پێشووی ڕژێم و داگیركردنی ناوچه به‌رفراوانه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هه‌موویان هۆكارگه‌لێكی زیاده‌ن كه به‌شداربوون له دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و په‌كخستنی جێبه‌جێكردنی پلانی پێنج ساڵه‌ی 2013-2017.
عێراق ئه‌مڕۆ شایه‌تحاڵی سه‌قامگیرییه‌كی ئه‌منی و پێشكه‌وتنی ئابورییه‌كی به‌رچاوه له هه‌موو بواره‌كاندا ، پێویستی به هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ پێشخستنی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه وبۆ به‌رده‌وامی باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شكردنی عێراقییه‌كان.
دوای ڕزگاركردنی عێراق له‌ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، حكومه‌تی عێراق پلانی گه‌شه‌پێدانی پێنج ساڵه‌ی 2024-2028ی ده‌ستپێكرد و ڕاسته‌وخۆ به‌ئامانجی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام (SDGs) گرێدا، بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی ٣٧ ساڵدا، سه‌رژمێرییه‌كی گشتی دانیشتووان و نیشته‌جێبوونمان به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كییه له دابینكردنی داتای ورد و گشتگیر بۆ به‌كارهێنان له پلاندانانی گه‌شه‌پێدان، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و كوالیتی كاریگه‌ر، و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاته‌كان.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌ستیكرد به باشتركردنی ژێرخانی و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گرنگ له‌كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ئاو، وزه‌ی به‌رده‌وام، گواستنه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار.
هه‌روه‌ها عێراق به‌رده‌وامه له دروستكردنی هاوبه‌شی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وهاوكارییه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌بواره جیاوازه‌كاندا، عێراق له‌م دواییانه‌دا سه‌رۆكایه‌تی گروپی ٧٧ و چینی كرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤، وه‌ك دوپاتكردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕۆڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی كردنی پرسه‌كانی گه‌شه‌پێدان.
حكومه‌ت به په‌رۆشه‌وه كاری كردووه بۆ به‌هێزكردنی حوكمڕانی و چاكسازیی كارگێڕی به‌پاڵپشتیكردنی كاری دامه‌زراوه ئامارییه‌كان و چالاككردنی سیستمی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كان، و دامه‌زراندنی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بۆ دڵنیابوون له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، له‌وانه پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌میشه‌یی بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌خۆگرتنی نوێنه‌رانی چالاكیه ئابوورییه‌كان، وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی ڕاسته‌قینه له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
خوشكان برایانی به‌ڕێزان..
عێراق ڕێگایه‌كی دوور و درێژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له‌چوارچێوه‌ی دیدگه‌مان بۆساڵی ٢٠٣٠، چه‌ندین ئاڵنگاری هه‌یه له‌م ڕووه‌وه، له‌وانه پشتبه‌ستنی زۆر به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی نیشتمانی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئابووری عێراق ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی بازاڕی جیهانیدا، هه‌روه‌ها لاوازی كه‌رته‌كانی نا نه‌وتی وه‌ك كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، و گه‌شتیاری به به‌راورد به كه‌رتی نه‌وت.
هه‌روه‌ها عێراق ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاریی و ئاسته‌نگه ژینگه‌ییه‌كان ده‌بێته‌وه، له‌وانه كه‌می ئاو به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، به‌رزی پله‌ی گه‌رما، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بارانبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو له ڕووباره‌كانی دیجله و فوراته‌وه له وڵاتانی سه‌ره‌وه‌ی ڕووباره‌كانه‌وه، ئه‌م ئاڵنگارییانه بریتین له به‌بیابانبوون، زیادبوونی زریانی تۆز و لاوازی ژێرخانی ئاودێری.
هۆكاره دیمۆگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر ئابووری دروست ده‌كه‌ن، له كاتێكدا عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌شه‌ی خێرای دانیشتوان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و نیشته‌جێبوون وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری گه‌نجان.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئاڵنگارییانه، حكومه‌ت زنجیره‌یه‌ك چاكسازی ده‌ستپێكردووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌لی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، حكومه‌ت پابه‌نده به كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ساڵی ٢٠٣٠، وتێكه‌ڵكردنی به پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی، وه‌ك پلانی پێنج ساڵه‌ی ٢٠٢٤-٢٠٢٨، و دامه‌زراندنی یه‌كه و به‌شه تایبه‌ته‌كان به چاودێریكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له‌ناو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كاندا، هه‌روه‌ها حكومه‌ت سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه خوازراوه‌كان دابین كردووه، عێراق خاوه‌نی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی نه‌وت و ئاو و زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانه، كه‌ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنانیان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بوونی توانا مرۆیی گه‌نجانی كه زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووان پێكده‌هێنێت، بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ داهێنان و گه‌شه‌كردن دابین ده‌كات.
عێراق كاری كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی و ئامار، هه‌روه‌ها پڕۆژه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی داتای ئاماری نیشتمانی ده‌ستیپێكردووه دوای ته‌واوبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان، به‌كارهێنانی سیستمی زانیاری جوگرافی له پلاندانانی خزمه‌تگوزاریدا فراوانتر بووه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی گه‌شه‌سه‌ندنی میدیا، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌رتی تایبه‌ت.
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز..
عێراق شایه‌تحاڵی سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسییه له هه‌موو پارێزگاكانیدا، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت، چاوه‌ڕوانی پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری، ئه‌مڕۆ ژینگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی ئومێد به‌خشه بۆ ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ی كه ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه تێیدا.
له كۆتاییدا، سوپاس و پێزانینم بۆ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، به‌ڕێز پێدرۆ سانچێز، دوباره ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئاماده‌كردن و میوانداریكردنی ئه‌م كۆنفرانسه، كه له دڵه‌وه هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بێت و ئامانجه باڵاكانی له‌خزمه‌تكردنی گه‌لانی جیهاندا به‌ده‌ستبهێنێت.
سوپاستان ده‌كه‌م.
PM:08:06:30/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت