فارس عیسا بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق: حکومەتى هەرێم پابەندە بە گفتوگۆوە بۆ چارەكردنى سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025، فوئاد حسێن، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى عێراق لە نووسینگەى خۆى لە بەغدا، لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە بێت، هه‌ردوولا ئەنجامەکانی گفتوگۆکانى ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان بەپێی یاسا و دەستوور تاوتوێ كرد.

ئاماژە بەوەکراوە، فارس عیسا جەختى لەسه‌ر پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ چارەكردنى سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە رێگەی گفتوگۆى بونیاتنەر و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کردەوە.

وەزیرى دەرەوەى عێراق هاوكات ستایشى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانی بە سەرۆکایەتىی مەسرور بارزانی بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشە و ناکۆکییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمانیدا کرد.


PM:06:50:30/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو