کۆمسیۆنی عێراق: ئەو کاندیدانەی بانگەشەی پێشوەختە بکەن سزادەدەرێن


وێستگەنیوز-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر کاندیدێک پێش وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بانگەشە بکات سزادەدەرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "دەستکراوە بە پێكهێنانی لیژنه‌ ناوه‌ندی و لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكان".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌ركی ئه‌م لیژنانه‌ بریتییه‌ له‌ چاودێریكردن و به‌دواداچوون بۆ سه‌رپێچیه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی ئاگاداركردنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندنی پێشوه‌خته‌ی كاندیدبوون یان ئاماژه‌كردن به‌ ژماره‌ی كاندیدێك پێش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی فه‌رمی".

وتەبێژی کۆمسیۆن وتی، "راگه‌یاندنی پێشوه‌خته‌ پێشێلكارییه‌كی روونی یاساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، هه‌ر كاندید و لیستێكیش پێشێلی بكات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".

بەپێی ئەو وادەیە بێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردووە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.


PM:04:46:30/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو