پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە سێ ساڵی داهاتوودا بگاتە نزیکەی 49 ملیۆن کەس
وێستگەنیوز_
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، "تاوەکو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بۆ نزیکەی 49 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە".
ئەمرۆ دووشەممە 30ـی حوزەیرانی 2025، عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆمان دەرکەوت، عێراق زۆرینەی دانیشتووانی گەنجن، توانای منداڵخستنەوەیان لە ئاستێکی بەرزدایە هەرچەندە بەراورد بە رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشكردوووە، پێشیبینی دەکەین گەشەی دانیشتوان بە رێژەی 2.4% بێت بەو پێیەش تا ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 48.9 ملیۆن کەس، کە ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری لە سیاسەت و بەرنامەکان هەیە.
ئەگەر ئامادەکاریی بۆ زیادبوونی ئەم ژمارەیەی دانیشتووان نەکرێت کێشەی گەورەی نیشتەجێبوون و دەستکەوتنی سەرچاوەکان دروست دەبێت.
AM:08:42:30/06/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت