دادوەر مونزر ئیبراهیم وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دیاری کرا
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆبووەوە و بڕیاری دا بە خانەنشینکردنی دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگاکە، بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025 راگەیەندراوەکە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، لیژنەکە بەگوێرەی مادەی (3/یەکەم و دووەم) لە یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای فیدراڵی کارەکانی کردووە؛ هاوکات دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی وەک شوێنگرەوەی کاندید کراوە.
نووسراو ئاراستەی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کراوە تاوەکو مەرسوومی کۆماری بۆ دامەزراندنی سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربکات.
دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن کێیە؟
- لەدایکبووی ساڵی 1963ی بەغدایە.
- لە 1989 بڕوانامەی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
- لە 1998 خولی (21)ی پەیمانگای دادوەری تەواو کردووە.
- لە 2018ـەوە لە دادگەی تەمیزی فیدراڵی کاردەکات.
- ئێستا جێگری سەرۆکی دادگای تەمیز و سەرۆکی دەستەی تاوانی ئەو دادگایەیە.
- ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی بوو.
PM:02:41:29/06/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت