ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراقەوە بە ماڵپەڕی "بغداد الیوم" راگەیاندووە، "حکومەتی فیدراڵی رەزامەندی نیشانداوە لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێش ئەوەی رێککەوتن لە بارەی نەوتەوە بکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت".


ئاماژە بەوەداراوە، ئەگەر رێککەوتنی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت، بەشی وردبینی و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق پێداچوونەوە بەو لیستی مووچەیەدا دەکات کە وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەیکردووە و لە ماوەی چەند رۆژێکی دیکەدا، مووچەی مانگی شەشیش بۆ هەرێم دەنێردرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندی حکومەتی عێراق بەڵێنیان داوە کە مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەشبکرێت، بە مەرجێک، رێککەوتنی نەوت لەنێوان هەردوو حکومەتدا بکرێت و هەرێم، 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات و بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.


PM:01:41:29/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت