داوای خانەنشینبوونی سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق پەسەندکرا
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق داواکاری خانەنشینی پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد، ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە داواکارییەکەی پەسەندکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی پەسەند کرد، هۆکارەکەشی بۆ دۆخی تەندروستی گێڕایەوە.
هەروەها ئەنجومەنەکە دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بۆ شوێنی دادوەر جاسم عەبوود دیاریکراوە.
ئاماژە بەوەدراوە، "د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاگادار کراوەتەوە تا مەرسوومێکی کۆماری بۆ دانانی سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەربکات".
AM:11:40:29/06/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت