گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە ئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە ئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا رادەگەیەنێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 25ـی 6ـی 2025، بەپێى راگەیەندراوێکى باڵیۆزخانەکە گەشتەکان بە هەماهەنگیی نوسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە و بە فڕۆکەى عێراقى دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکەن بۆ ئەوەى لە چەند رۆژى کەمى داهاتوودا گەشتەکان چوون و هاتنەوەش بگرێتەوە، پاشان خشتەى گەشتەکان بڵاودەکرێنەوە.
باڵیۆزخانەى عێراق داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت گەشت بۆ عێراق بکەن، تکتى گەشت ببڕن یان دڵنیاببنەوە لە حجزى کورسییەکانیان لەڕێى سەردانى نوسینگەى هێڵى ئاسمانیی عێراق لە ئەنقەرە.
AM:11:04:25/06/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت