سوودانی: هەڵوێستی عێراق لاواز نەبوو؛ توانیمان جەنگ و ناخۆشی لە خۆمان دوورخەینەوە
وێستگەنیوز_
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، هێزه سه‌ربازییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی خۆكوژ بوونه‌وه، سەرباری ئەوەش سه‌ركه‌وتوو بوون له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر عێراق.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی عێراق به‌رانبه‌ر به ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه لاواز نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوو بوون له دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگ و ناخۆشی و كاره‌ساته‌كانی له عێراق.
وتیشی، عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران كرد كه مه‌به‌ستی بوو زیان به ئاسایش و ئاشتیی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه كه زیان به ئاسایشی وڵات بگه‌یه‌نێت.
دووپاتیشی کردەوە کە، حكومه‌ت به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه كرد و هێزه سه‌ربازییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی خۆكوژ بوونه‌وه.
PM:08:44:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت