ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە


وێستگەنیوز-

دوای راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووبارە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، "لەبەر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەکان بۆ ناوچەی باشوور کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاسمانی بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا لە سەرتاسەری عێراقدا".

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".

پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".


AM:10:12:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو