شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاسمانی بەغدایان بەزاندووە
وێستگەنیوز-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاسمانی بەغدایان بەزاندووە و یەکێکیان کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی حوزەیرانی 2025، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، رادارێکی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سەربازگەی تاجی بۆمباران کردووە".
ئاماژەی بەوەش کرد، "فڕۆکەیەکی دیکە لە نزیک موەلیدەی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە".
وەک سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، "رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەی ئاشکرا کردووە، ڕادارێکی دیکە لە بنکەی ئاسمانیی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆمباران کراوە و بەتەواوی لەناو براوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای دوو کاتژمێر لە رووداوەکە لیژنەیەکی وەزارەتی بەرگری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و زیانەکانی شوێنەکە دەکات.
AM:09:17:24/06/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت