وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان سێ رۆژ درێژكرایەوە
وێستگەنیوز_
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان تا 26ـی ئەم مانگە درێژكراوەتەوە و وادەکەشی لەوە زیاتر درێژناکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان درێژناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەکەی تا 26ـی ئەم مانگە درێژكراوەتەوە و ئەمە کۆتا وادەی درێژکردنەوەیە و ناتوانرێت لەوە زیاتر درێژبکرێتەوە.
AM:11:58:23/06/2025
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت