"هیچ پیسبوونێکی تیشکی لە عێراق تۆمار نەکراوە"


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکشەممە 22ـی 6ـی 2025، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمیی عێراق رایگەیاند، "هیچ پیسبوونێکی تیشکی لە عێراق تۆمار نەکراوە".

فازڵ حاوی مزبان، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمیی عێراق دەڵێت، بەپێی پێشهاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کران، لەڕێگەی چاودێریکردن و پشکنینی پێوەرەکانی سیستمی چاودێریی تیشکی، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و پێوەرەکانی تیشکی لە دەروازە سنوورییەکان، هیچ پیسبوونێکی تیشکیی بەرچاو تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم پێوەرەکان لە چوارچێوەی ئاستی ئاسایی تیشکدانەوەی سرووشتیدا بوون، هەروەکو ئەوەی لە سەرەتای قەیرانەکەوە لە شیکردنەوەی رووداوەکاندا ئاماژەمان پێکردبوو.


PM:06:50:22/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو