وه‌زاره‌تی ناوخۆ: به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆ له سه‌ڵاحه‌دین 5 منداڵ برینداربوون
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆ له گه‌ڕه‌كی ئه‌لجه‌معیه له قه‌زای دوجه‌یلی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 5 منداڵ برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "به‌پێی ڕاپۆرتێكی پسپۆڕانی ته‌قه‌مه‌نی، كاتژمێر 6:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی حوزه‌یران، له گه‌ڕه‌كی ئه‌لجه‌معیه له قه‌زای دوجه‌یل، له‌ناو كه‌رتی فه‌رمانده‌یی هه‌رێمی سامه‌ڕا، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆوه (5) منداڵ برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به چاودێریكردنی كامێرای چاودێری، ده‌ركه‌وت كه ئه‌م منداڵانه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه نامۆیه له به‌رده‌م ماڵه‌كانیاندا به‌هۆی پارچه‌كانی ته‌نه‌كه‌وه برینداربوون".
ده‌شڵێت: "منداڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. برینه‌كانیان سووك بووه و دوای چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاند كه دواتر فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخه‌كه.
PM:10:12:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت