کۆمسیۆنی عێراق: ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردن نزیکەی 21 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت. زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویکردەوە، تائێستا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دوو ملیۆن و 155 هەزار و 97 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ئەم ئامارە، ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 دەنگدەر".
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە.
AM:11:33:21/06/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت