وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان رەتدەکەینەوە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ دەدەن، ئاماژە بەوەشدەکات، مەترسی گەورە تەنها ئێران نا، بەڵکو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "ئێمە هۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ دەدەین و داوای میکانیزمی کاریگەری عەرەبی دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەییەکان".

ئاماژەی بەوەکرد، "مەترسی گەورە تەنها لەسەر ئێران نییە، بەڵکو مەترسییەکان هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە".

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، "هۆشداری دەدەین لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز کە دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بۆ بازاڕەکان، ئەمەش قەیرانی ئابووری لە جیهاندا دروست دەکات".

وتیشی، "ئێمە لەبەردەم شەڕێکی ناتەقلیدیداین، هیچ کەسێک لە ناوچەکەدا لە لێکەوتەکانی بێبەری نییە، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە پێشێلکردنی سەرەوەری و بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان رەتدەکەینەوە".

فوئاد حسێن ئەوەشی وت، "ئێمە ئیسرائیل بە تەواوی لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر کردەوە شەڕانگێزەکانی".


PM:11:46:20/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت