فوئاد حسێن: هۆشداری دەدەین لە فراوانبوونی شەڕى ئێران و ئیسرائیل


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیل یان هەر لایەنێکی دیکەوە قبوڵنەکراوە، هۆشداریش لە فراوانبوونی شەڕى ئێران و ئیسرائیل دەدات.


ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیل یان هەر لایەنێکی دیکەوە قبوڵنەکراوەو پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆشداری دەدەین لە فراوانبوونی شەڕى ئێران و ئیسرائیل بەتایبەتی ئەگەر ببێتە هۆی داخستنی گەرووی هورمز".

لەبارەی داخستنی گەرووی هورمزەوە وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، "ئەگەر گەرووى هورمز دابخرێت رەنگە قەیرانى وزەى جیهانى دروست بکات و ئەوەش کاریگەرى لەسەر ئابوورى جیهان دەبێت".


PM:05:53:16/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت