بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە وڵاتانی لوبنان، ئوردن و قەتەر، گیریانخواردوە بەهۆی رەوشی ئەمنیی ناوچـەکە، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عێراق گفتوگۆمانکرد داوامانلێکرد کە بەزوویی چارەسەری گونجاو بدۆزنەوە بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "وەزیر بەڵێنیدا کە بەخێرایی کاری جددی بکەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی فرۆکەخانەی وڵاتانی دراوسێ هاوڵاتییان بگەرێێننەوە، هەروەها باسی لەوەشکرد ئێستا بەگوێرەی ئاماژەکانی ئەمنی لەکاتە پێویستەکان فرۆکەخانەی بەسڕرە کراوەدەبێت بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییان".

ئەوەشی خستەڕوو، "بەردەوام لەسەر هێڵ دەبین لەگـەڵ هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ گەڕانەوەی سەلامەتیی هاوڵاتییانی هەرێم، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردووە پەیوەندی بە واتساپی نووسینگەی ئێمەوە بکەن 07702071414 زانیارییەکانی خۆیان بگەیەنن بەمەبەستی پێدانی بە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتانە و ئەنجامدانی کاری پێویست بۆیان".


PM:05:44:16/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو