بڕیارێکی نوێ لە دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو
وێستگەنیوز-
دادگای فیدراڵی رایدەگەیەنێت، بڕگەی (هەشتەم)ی مادەی 35ی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو نادەستوورییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا کە بڕگەی (هەشتەم)ی مادەی (35)ی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو نادەستوورییە و رایگەیاند، "بەپێى بڕیارى ژمارە (232/ ئیتیحادى/ 2024) لە 13ى تشرینى دووەمى 2024، بڕگەى (هەشت) لە مادەى (35)ى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (9)ى ساڵى 2014 بە نایاسایی داناوە کە دەڵێت (بەڕێوەبەرى گشتیی لە سەرجەم فەرمانگەکانى دەوڵەت مافى مووچەى خانەنشینییان هەیە بە بڕێک کە زیاتر نەبێت لە 80%ى کۆى ئەو مووچەى دەرماڵانەى وەریان دەگرت)".
PM:03:21:16/06/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت