سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عێراق سەردانی فەڕەنسا دەکەن
وێستگەنیوز-
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق سبەینێ یەکشەممە 8ی حوزەیرانی 2025 بە سەردانێکی فەرمی بەرەو فەڕەنسا بەڕێدەکەون.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک کۆمار بێت مەبەستی سەردانەکە، بەشداریکردنە لە سێهەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانووسەکان کە لە شاری نیسی فەڕەنسا لە رێکەوتی 9 تا 13ی شەش بەڕێوەدەچێت.
وابڕیارە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکە یاوەری سەرۆک کۆمار دەکەن.
PM:09:31:07/06/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت