ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشووی جه‌ژنی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ماوه‌ی پێنج رۆژ پشووی فه‌رمی بێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێبكاته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشووی جه‌ژنی قوربان، له ڕۆژی هه‌ینی 6ی حوزه‌یران"ـه‌وه ده‌ستپێبكات و ڕۆژی سێشه‌ممه 10ی حوزه‌یران كۆتایی پێ بێت".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 11 و 12ی ئه‌م مانگه ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی حوزه‌یران پشووی فه‌رمی بێت به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی غه‌دیره‌وه.
PM:04:33:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت