بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراوی بیانی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 2ـی 6ـی 2025، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، نەختینەی پێویست لە بەردەستدایە و یەدەگی دراوی بیانیش 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
محەمەد یونس، بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، نەختینەی پێویست لەبەر دەستدایە بە دیناری عێراقی و بەدۆلاری ئەمریکی، "دەنگۆی کەمی و نەمانی نەختینەی لە بانکی ناوەندی دوورە لە راستییەوە."
ئاماژەى بەوەشکردووە، یەدەگی دراوی بیانی بانکی ناوەندیی عێراق 100 ملیار دۆلاری تێپەراندووە، هەروەها یەدەگی زێڕیش گەیشتووەتە 163 تۆن.
ئاشکراشی کردووە، "یەدەگی بیانی عێراق و بەشێوەیەکی دروست و زانستی و پێوەرە جیهانییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئامانجیش لێی بە دەستهێنانی قازانج نییە و تەنیا بۆ بە دەستهێنانی سوودێکی گونجاوە و عێراق ئێستا لەسەر رێڕەوێکی دروستی ئابوورییە".
PM:12:49:02/06/2025
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت