سەدر چەند رێنماییەکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی رەوتی نیشمانیی شیعە لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سێ رێنمایی دەدات بە هاوڵاتییان.


ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایاری 2025، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشمانیی شیعە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سێ رێنمایی سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەكردەوە:

1-رێگەنادرێت ناوی سەدر، بەتایبەت هەردوو شەهیدی سەدر بەكاربهێنرێت، بەهیچ شێوەیەك رێگەنادرێت ناوی من بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەهەر لایەنێكەوە بەكاربهێنرێت.

2-ئەوانەی هەژارن دەتوانن ئەو شتانە وەربگرن كە گەندەڵەكان دابەشی دەكەن، بە مەرجێک كارتی دەنگدانیان نەدەنێ‌، ئەوە ماڵی خۆتانە و هیچ منەتێكی تیادانییە.

3-وتومە و دووبارەی دەكەمەوە، بێدەنگیمان قسەكردنە، یەكێك لە ماناكانی بێدەنگیمان لە گەندەڵییەكانیان، مانای رازیبونمان نییە لێیان، بۆیە باوەڕیان پێمەكەن.


PM:09:57:31/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو