وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە نوێكردنەوەی داتاكانیان خێراتر بن، بۆ ئەوەی بەشە خۆراکیان رانەگیرێت.
ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، "پرۆسەی نوێكردنەوەی داتای كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلی زیرەكەوە ئەنجام دەدرێت كە لە App Store بۆ ئامێرەكانی ئایفۆن و گوگڵ پلەی و ئامێرەكانی ئەندرۆید بەردەستن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە هاوڵاتییانی دەكەین لە نوێكردنەوەی داتاكانیان خێراتر بن بۆ ئەوەی ئەگەر لە دوای وادەی دیاریكراو نوێیان نەكردەوە بەشە خۆراكیان رانەگیرێت".
PM:06:49:30/05/2025
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت